٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەواڵێك بە درۆ دەخاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەێمی كوردستان هەواڵێك بە درۆ دەخاتەوە له‌باره‌ی سه‌ردانی (قاسم سولەیمانی)  بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)..سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌یشڵێت، ئەم هەواڵەی كە باس له‌هاتنی (قاسم سولەیمانی) بۆ هەولێر لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا دەكات دوورە لە ڕاستی.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ژمارەیەك سایت و میدیادا هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە نهێنی هاتووەتە هەولێر و سەردانی (سەرۆك بارزانی) كردووە و لەگەڵیدا كۆبووەتەوە".
لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە دیدار لەگەڵ (قاسم سولەیمانی) بابەتێكی زۆر ئاساییە بە تایبەت لەم هەلومەرجانەدا كە لە شەڕداین لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و پێشتر دیداری وا هەبووە بە ئاشكرا و لەمەودوایش كە پێویست بوو دیداریان دەبێت. بەڵام سێ مانگ زیاترە كە (قاسم سولەیمانی) دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی هەرێم نەبووە. ئەم هەواڵەیەش كە باسی هاتنی (قاسم سولەیمانی) بۆ هەولێر لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا دەكات دوورە لە ڕاستی.
سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە نووسینگەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
23ـی 7ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار