٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: تیرۆر لە هەر شوێنێك بۆی بلوێت، دەستی ڕەشی خۆی دەوەشێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو كارە تیرۆرستییە ترسنۆكانەیەی كە لە شاری ‌پرسووس ئەنجام درا، سەلماندی كە تیرۆر هیچ سنوورێك ناناسێت و لە هەر كوێیەك بۆی بلوێت، دەستی ڕەشی خۆی دەوەشێنێت، ئەمەیش گرنگیی بەرەی دژی تیرۆر لە هەر شوێنێك پشتڕاست دەكاتەوە.

(سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  بە ناوی حكوومەتی هەرێمەوە سەركۆنەی كارە تیرۆرستییەكەی شاری پرسووسی توركیای كرد و ڕایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەو كارە تیرۆریستییەی پرسووس كە ژمارەیەك خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج، ئیدانە دەكات و پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكات و هیوای زوو چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت.
(دزەیی) دەیشڵێت، ئەو كارە تیرۆرستییە ترسنۆكانەیە سەلماندی كە تیرۆر هیچ سنوورێك ناناسێت و لە هەر كوێیەك بۆی بلوێت، دەستی ڕەشی خۆی دەوەشێنێت، ئەمەیش گرنگیی بەرەی دژی تیرۆر لە هەر شوێنێك پشتڕاست دەكاتەوە.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووبارە هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری شەهیدان و برینداربووانی هێرشە تیرۆریستییەكە دووپات كردەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار