٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

17 هەزار گەشتیار بە دەروازەی حاجی ئۆمەراندا هاتوچۆیان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران-KDP.info- لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 17 هەزار گەشتیار بە دەروازەی حاجی ئۆمەراندا هاتوچۆیان كردووە، رۆژانەیش هاتوچۆكردنی گەشتیاران بەو دەروازەیەدا بەردەوامە.

(مەسعوود باتێلی) بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا 5 هەزار و 299 گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێمی كودستانیان كردووە، لە بەرانبەردا 11 هەزار و 750 گەشتیاری هەرێمی كوردستان روویان لە وڵاتی ئێران كردووە و هاتوچۆكردنی گەشتیارانیش لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا بەردەوامە".
گوتیشی: "لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە هەموو كارئاسانییەك بۆ گەشتیاران كراوە، بۆ ئەوەی گەشتیاران ماوەیەكی زۆر لە نۆرەگرتن نەمێننەوە و بە زوویی مامەڵەكانیان تەواو دەكەن، هەر كاتێك گەشتیاریش گەییشتە دیوی هەرێمی كوردستان، لە كورترین ماوەدا مامەڵەكانیان تەواو دەكرێن و بەڕێ دەكرێن".
(باتێلی) دەیشڵێت، تا رادەیەك رێژەی هاتوچۆكردنی گەشتیاران بەرز بووەتەوە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ جەژنەكانی رابردوودا رێژەكە كەمترە، لەم جەژنەدا زیاتر گەشتیارانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێرانیان كردووە.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار