٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێرشێكی داعش لە شنگال تێك شكێنرا و 9 تیرۆریستیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

 

شنگال-KDP.info- لە گەڕەكێكی ناو شنگال، هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی توندی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان دایەوە و لە ئەنجامدا 9 تیرۆریست كوژران.

رائید (خەتاب بانكی) فەرماندەی سریەی 3 لە ‌فەوجی 2ـی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "درەنگانی دوێنێ شەو تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی نەسڕی شارۆچكەی شنگال هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و لە ماوەیەی یەك سەعاتدا توانرا هێرشەكەی تیرۆریستان تێك بشكێنرێت و زیانی گەورەیش بە داعش گەیەندرا".

(بانكی) گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان چوار جار بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لەو گەڕەكە كرد و گورزی كوشندەیان لێ وەشاندن".

ئەو هەروەها زیاتر گوتی: "لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، تیرۆریستان دۆشكەیەك و ئۆتۆمبێلێكیان تێك شكا و 9 تیرۆریستی داعش كوژران و برینداریشیان هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی كاتەكە شەو بوو نەمانتوانی ئامارێكی تەواو بەدەست بێنین، خۆشبەختانەیش پێشمەرگە قارەمانەكان هەموو سەلامەتن".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار