پێدەچێت پەرلەمان كەمكردنەوەی دەرماڵە تاوتوو بكات
__2015_07_22_h20m52s13__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، سەرەتای حەفتەی دادێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی خۆی ساز دەكات و پێدەچێت پرسی كەمكردنەوەی دەرماڵە تاوتوو بكرێ.
(سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی) ئەندامی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "رۆژی شەممەی دادێ 25ـی تەمموز، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئەنجام دەدات."
(سلێڤانەیی) ڕاشیگەیاند: "تا ئێستا كارنامەی دانیشتنەكە رانەگەیەنراوە و بە دەستیشمان نەگەییشتووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت یەكێك لە بڕگەكانی كاری دانیشتنەكە تایبەت بێت بە تەقینەوەكەی دیالە، چونكە زۆر داواكاری هەیە بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە لەگەڵ كەمكردنەوەی دەرماڵەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر درا ".
نەشوان بەرزنجی




