٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"دەبێ دانانی پارێزگاری مووسڵ بە ڕەزامەندیی كورد بێ"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشكرای كرد، ئەگەر دادگا بڕیاری دا بە لادانی پارێزگاری مووسڵ، پێویستە پارێزگاری نوێ بە رەزامەندیی كورد دابنرێت، چونكە كورد لە ئەنجوومەندا زۆرینەیە.

(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای ئەوەی دادگای ئیداری كەیسی لادانی پارێزگاری مووسڵی رەوانەی دادگای فیدڕاڵی كرد، جارێكی دیكە رەوانەی دادگای ئیداری كراوە و باسیان لەوە كردووە ئەم كەیسە تایبەتە بە دادگای ئیداری و پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە، بۆیە سەرەتای مانگی داهاتوو دادگا لەبارەی ئەو كەیسەوە كۆ دەبێتەوە و بڕیار دەدات ئایا لابدرێت یاخود لە پۆستەكەی بمێنێتەوە".
(سەیدۆ) گوتیشی، هەر كاتێك دادگا بڕیاری لادانی پارێزگار لە پۆستەكەیدا بدات، ئەوكات دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پارێزگاری نوێ دەكرێتەوە بۆ ماوەی ١٥رۆژ و، دواتر ئەنجوومەن بە زۆرینەی دەنگ كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری دەكەن".
دەیشڵێت: "ئێمە بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ كاندیمان نابێت، لەبەر ئەوەی مافی كوتلەی نەهزەیە، بەڵام پێویستە ئەو كەسەی دادەنرێت بە رەزامەندیی ئێمە بێت، چونكە ئێمە كوتلەی زۆرینەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار