ئۆتۆمبێلێكی داعش تەقێندرایەوە

بادۆش-KDP.info- لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكان لە گوندی عاشق، حەفارەیەكی داعش لە كاتی هەڵكەندنی سەنگەردا تەقێندرایەوە.
ئەمڕۆ سەعات 4:50 خولەك، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ چەندەمین جار و بە خەستی بەرزاییەكانی بادۆشیان لە بەرانبەر گوندی حەلەبییەی رۆژئاوای دیجلە بۆردوومان كرد، لە هەمان كاتیشدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (حەفارە)ـی تیرۆریستانی داعش لە گوندی عاشق بەرانبەر دووڕێیانی كەسكێ لە كاتی سەنگەر هەڵكەندندا كرایە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكان و تەقێندرایەوە.




