یەكێكیان كوردە..سێ سەركردەی دیكەی داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info- سێ سەركردەی باڵای داعشان لە مووسڵ كوژران كە یەكێك لەوانە كوردە. هاوكات تیرۆریستان نۆ كەسیشیان بە دەستی منداڵان سەر بڕی كە تازەكی منداڵەكانیان بۆ ئەو مەشقە راهێنابوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵدا تیرۆریستانی داعش نۆ كەسیان بە دەستی منداڵان سەربڕی كە تازەكی منداڵەكانیان بۆ ئەو مەشقە راهێنان و چاوەڕێی كارەساتی دیكەیش بە دەستی ئەو منداڵانە دەكرێ".
(مەموزینی) دەیشڵێت، هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە گەڕەكی موسەننا مۆڵگەی داعشانیان بۆردوومان كرد و، لە ئاكامیشدا سێ سەركردەی داعش كوژاون كە هەرسێ سەركردەكە لە پۆستی باڵادا بوون و یەكێكیشیان كوردە بە ناوی (ئەبو عیماد كوردی).
بڵند ئیبراهیم




