٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەك لە سێی پڕۆژەی دەستوور ئامادە كراوە.. یەكشەممەی دادێ پرسی ئایین كۆیان دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستوور بۆ ڕاپرسی ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەی ئامادەكردنی رەشنووسی دەستووری هەرێم بۆ راپرسی كۆ دەبێتەوە.

(د. ڤاڵا فەرید) ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستوور بۆ ڕاپرسی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "رۆژی 26ـی تەمموز كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو، سەعات 10ـی سەرلەبەیانی یەكەم كۆبوونەوەی دوای جەژن ئەنجام دەدەین".
(ڤاڵا) گوتیشی: "كار لەسەر پرسی ئایین دەكەین و دواتر دەچینە سەر ماف و ئازادییە ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكان."
پێشتریش (د. سیروان زەهاوی) ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاپرسی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندبوو: "بۆ ئامادەكردنی دەستوور 40 كۆبوونەوە ئەنجام دراوە، لەم ماوەیەیشدا 43 ماددەی پەسەند كراوە، هەروەها دەتوانین بڵێین یەك لەسەر سێی پڕۆژەی دەستوور ئامادە كراوە و بە تەواوی سازانی لەسەر كراوە."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار