شنگال هێزێكی تایبه‌تی ده‌بێ.. 10 فه‌وج و زیاتر له 25 سریه له‌خۆ ده‌گرێ

شنگال -KDP.info- له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هێزێكی تایبه‌ت به شنگال داده‌مه‌زرێ، كه ئه‌و هێزه بۆ شنگال زۆر گرنگه و به‌رگری له خاكی شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات .
(قاسم شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "(سه‌رۆك بارزانی) بڕیاری داوه ئه‌و هێزانه‌ی له چیای شنگال به‌رگری ده‌كه‌ن، بكرێن به هێزێكی ڕێكخراو، ئێستا 10 فه‌وج و زیاتر له 25 سریه له‌و هێزه دروست كراون، هێزه‌كه هێزی هه‌موو شنگال ده‌بێ به مسوڵمان و ئێزدییه‌وە."
ئاماژه‌یشی دا، هێزی شنگال ئێستا ژماره‌یان زیاتر له 6هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ر فه‌وجێك له زیاتر 600 پێشمه‌رگه پێك دێت، ئه‌وانه‌یش ناونووس كراون سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بن.
شه‌شۆ ڕایشیگه‌یاند كه، ئه‌و هێزه بۆ شنگال زۆر گرنگه و به‌رگری له خاكی شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات و هه‌موو خه‌ڵكی شنگالن و له‌ناو ئه‌و 10 فه‌وجه‌ی دروست كراون ڕێك خراون و به هه‌موو هێز و توانای خۆیانه‌وه به‌رگری له خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌ن، هه‌ر هێز و لایه‌نێكیش ڕێز له بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌گرێت، یه‌ك ده‌قه له ناوچه‌كه نامێنێ و وه‌ك داعش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
ڕابین شێروانی




