٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"به‌غدایی به‌ كچی جوان داعش هان ده‌دات"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- ئه‌بووبه‌كر به‌غدایی خه‌لیفه‌ تیرۆریسته‌كه‌ی داعش نامه‌یه‌كی بۆ چه‌كدارانی مووسڵ ناردووه‌ و نامه‌كه‌یش تایبه‌ته‌ به‌ كچی جوان.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمیری داعشان (ئەبووبەکر بەغدایی) نامەیەکی بۆ داعشەکانی مووسڵ ناردووە و تێدا ڕەخنەی گرتووە کە بەرانبەر پێشمەرگە شکست دەھێنن و، بووەتە شەڕیان لە ناو خۆیاندا؛ بە تایبەت لەنێوان کوتلەکانی (ئەبووموسلم تورکمانی) و (ئەبووعومەر چیچانی) كه‌ به‌رده‌وام شه‌ڕیانه‌."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر لەنامەکەدا داوای کردووە کچی بیانیی جوان بدەنە داعشەکان بۆ ئەوەی شەڕ بکەن و به‌و رێگه‌یه‌ هانیان ده‌دات!
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار