له‌م سێ ڕۆژه‌ی جه‌ژندا 65 هه‌زار گه‌شتیار چوونه‌ته سۆران

سۆران -KDP.info- له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان زیاتر له 65هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه و، ئێستایش وا سەیرانکەر دێن، زۆربه‌ی گه‌شتیارانیش له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و وڵاتی ئێرانه‌وه هاتبوون.
(بارزان محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "له‌م جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانەی ئه‌مساڵ لە چاو پار، ڕێژه‌ی گه‌شتیار بۆ شوێنه گه‌شتوگوازرییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران زیادیان كردووه، كه ته‌نیا له 3 ڕۆژی جه‌ژندا ٥٥٠٠ گه‌شتیار له ماوه‌ی زیاتر له 24 كاتژمێر ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ زیاتر له 60هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر له شوێنه گه‌شتوگوازرییه‌كان ماونه‌ته‌وه، سه‌ردانی سنووری هه‌ر چوار شارۆچكه‌ی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و ڕواندزیان كردووه.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران به هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه، ڕۆژ و شه‌و له خزمه‌تی گه‌شتیاران دابووین و هه‌موو كارئاسانیه‌كمان بۆ گه‌شتیاران كرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین ماوه بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، ئێستایش هاتن و مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران له شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران به‌رده‌وامه.
(بارزان) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كردنه‌وه‌ی ڕێگای به‌غدا، كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ڕوویان له ناوچه‌كه كردبوو له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هاتوونه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریش له گه‌شتیاران له وڵاتی ئێرانه‌وه هاتبوونه ناوچه‌كه.
ڕابین شێروانی




