ئه‌مڕۆیش مۆڵگه‌كانی داعش له بادۆش ئاگرباران كرا

بادۆش-KDP.info-فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان دوو جارى دی به‌رزاییه‌كانى بادۆش بۆردومان ده‌كه‌ن، كۆگایه‌ك و مۆڵگه‌یه‌ك و ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستانى داعش ده‌ته‌قێننه‌وه و زیانێكى زۆریان لێ ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێككه‌وتى 21-7-2015 له دوو كاتى جیاوازدا، چه‌ند مۆڵگه و كۆگایه‌كى تیرۆریستانى داعش و ئۆتۆمبێلێكی دۆشکاداریان، له به‌رزاییه‌كانى بادۆشدا، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ئاسكى مووسڵ، سه‌ر به میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردومان و خاپوور کران؛ جارى یه‌كه‌م كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ بووه و جارى دووه‌میش كاتژمێر 5:30 خوله‌ك بووه.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، به هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌وه، چه‌ند مۆڵگه‌یه‌ك و كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستانى داعش ته‌قێندراونه‌ته‌وه و خاپوور كراون و زیانى گیانى و ماددیی زۆریان به‌ركه‌وتووه.




