٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌باشیك پێشمه‌رگه‌ 15 داعشی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

باشیك -KDP.info- له ‌میحوه‌ری باشیكدا له ‌ئاكامی به‌رپه‌رچی هێرشێكی داعشدا پێشمه‌رگه‌ 15 داعشی كوشت و تیرۆریستان به‌ ته‌واوی له‌و هێرشه‌دا شكستیان برد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ لە میحوەری باشیکدا تیرۆریستانی داعش ھێرشێکیان بۆسەر ھێزی پێشمەرگە كرد، بەڵام پێشمه‌رگه‌ به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌ و بە توندی ڕوبەڕوویان بوونەوە و ھێرشەکەیان تێک شکێندرا و زیانی زۆریش بە تیرۆریستانی داعش گەیێندرا و له‌ هێرشه‌كه‌یاندا شكستیان برد."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لەو ھێرشەدا ١٥ تیرۆریستی داعش کوژران و تەرمی پێنجیشیان لێ كەوتووەتە دەست ھێزی پێشمەرگە.
بڵند  ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار