حکوومەتی عێراق دهبێ بهپرسی كوردێك فڕۆکەی ئێف١٦ هەڵسێنێت

بهغدا -KDP.info-ئەمەریکا بە مەرج چوار فڕۆکەی ئێف١٦ی ڕادەستی عێراق کردووە و بۆ بەرکارھێنانیشی ھەندێک کۆتوبەندی داناوە و سەرۆکی تیمی بەکارھێنانی ئەو فڕۆکانەیش کوردە و بەبێ ئەو ناتواندرێت ئەو فڕۆکانە بخەنە گەڕ.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "گرێبەستی کڕینی ٣٦ فڕۆکەی ئێف١٦ لە ئەمەریکا لە سەردەمی مالیکی کراوە، بەڵام ئەمەریکا هەر خۆی لێ دەدزییەوە، کوردیش ترسی ئەوەی هەبوو، عێراق کوردی پێ بکوتێت؛ ئیتر ئاخروئۆخر جارێ چواری لێ ناردووە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، حکوومەتی عێراق هەقی نییە بە مەیلی خۆی ئەو فڕۆکانە بفڕێنێت؛ سەرۆکی تیمی بەکارھێنانی ئەو فڕۆکانە کوردە و ئەگەر خۆشی لێی نەخورێت پێویستە بە فەرمانی ئەو بجوڵێندرێن.
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، بۆ ئەم قۆناغە کورد لەوە دڵنیا کراوەتەوە ئەو فڕۆکانە بۆلێدانی کورد بهكارناهێندرێت.
بڵند ئیبراھیم




