٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد هەیکەل: زەحمەتە رێگری لە دروستبوونی دەوڵەتى كوردستان بکرێت.. مافی گەلی کورده‌

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info- نووسەر و رۆژنامەنووسى ناوداری عەرەب (محەممەد حەسەنێن هەیکەل) باسی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان دەکات و ده‌ڵێت، بنەمایەک بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هەیە و زۆر زەحمەتە رێگری لە دروستبوونی ئەو دەوڵەتە بکرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەفیری لوبنانی نووسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری عەرەب (محەممەد حەسەنێن هەیکەل)، باس لەوە دەکات، کە کوردەکان گەورەترین کێشە و گرفتی عێراقن و سوورن لەسەر هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی داواکارییەکانیان.

(هەیکەل) پێیوایە “لەسەر زەوی بنەمایەک بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هەیە و زۆر زەحمەتە رێگری لە دروستبوونی ئەو دەوڵەتە بکرێت.

ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسەی عەرەب باس لەوەشدەکات، کە ئەگەر رێگریش لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان کرا، ئەوا رووبەڕووی بەرگرییەکی سەختی کوردستان بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتەوە.

(هەیکەل) هەبوونی دەوڵەتێک بۆ کوردستان بە مافی گەلی کورد دەزانێت، بەڵام پێیوایە ئەگەر دەوڵەتانی عەرەبیش دژایەتی نەکەن، ئەوا رووبەڕووی دژایەتی تورکیا و ئێران دەبێتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار