یهكشهممه، بەغدا300ملیار دینار بۆ ھەرێم ڕەوانە دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق دهڵێت، بڕیارە حەفتەی دادێ، حکوومەتی عێراق نزیکەی 300ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات.
(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق بە KDP.infoى راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەیشتووە بڕیارە دوای کۆتاییھاتنی پشووی جەژنی رەمەزان، حکوومەتی عێراق نزیکەی 300ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات، كه لەبەرامبەر ئەو برە نەوتهیه ههرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی کردووه.
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "بڕیارە رۆژی یەک شەممە سەرهتای ھەفتەی داھاتوو ئەو بڕەپارەی بەغدا بگاتە ھەرێمی کوردستان.''
ئهو ئەندامهی لیژنەی دارایی زیاتر گوتی: "ھەرێمی کوردستان لەئێستادا نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، باسی ئەوەش نییە دانوستان دەست پێبکاتەوە یاخود شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا و، له ڕاستیدا ھەردوو لا بێ دەنگن.
بڵند ئیبراھیم




