فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانیش بۆ كۆبوونەوەی پهرلهمان بانگهێشت نەكراوه

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان ئاگادار نەكراونەتەوە. دەشڵێت: "لەگەڵ ئەوەداین بە سازان و كۆبوونەوە پرسەكان یەكلا بكرێنەوە".
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (مونا قەهوەچی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان، وەكو توركمانەكان تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمیی ئاگادار نەكراوینەتەوە".
(قەهوەچی) گوتیشی: "ئەگەر ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت، پێدەچێت لەسەر لیژنەی یاسایی و پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم بێت، بۆ ئەم بابەتەیش ئێمەی توركمانەكان هەڵوێستمان ئەوەیە هەموو پرسەكان بە سازان و كۆبوونەوە یەكلا بكرێنەوە و زۆرینە و كەمینەیش زیان بە خەڵكی كوردستان دەگەیێنێت، بۆیە ناكرێت بە بێ سازان و بە زۆرینە و كەمینە یەكلا بكرێتەوە".
نەشوان بەرزنجی




