٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوای كەمكردنەوەی پاسەوانی بەرپرسان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، پێویستە پاسەوانی بەرپرسان كە ژمارەیان زۆره‌ كەم بكرێنەوە و، ئەو پۆستانەی زیادەن و لە پۆستە باڵاكان دانراون ئەوانیش لابدرێن، بۆ ئەوەی ئەو پارە زۆرەی بۆ ئەوانە دانراوە، بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.


(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی عێراق هەمیشە دەڵێن نه‌ختینه‌مان نییە و پارەیەكی ئەوتۆمان لە بەردەستدا نییە، بەو هۆكارەیش مانگانە بڕەپارەیەكی كەم بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن".

(جاف) گوتیشی: "پێویستە حكوومەتی عێراق كار لەسەر كەمكردنەوەی پاسەوانانی بەرپرسەكان بكات كە بڕێكی زۆر پارە مانگانە بۆ ئەو فەوج و پاسەوانە تایبەتیانەی بەرپرسان خەرج دەكرێت و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت، ئەو پۆستانەیشی بۆ رازیكردن دراون بە هەندێك بەرپرس، زیادەن و هیچ دەستەڵاتێكیان نییە، پێویستە ئەمانەیش لابدرێن لەگەڵ ئەو فەوجانەی بۆ بەرپرسان دانراون كە پێویستیان پێیان نییە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتی: "كەمخەرجی بەمانە دەكرێت نەك حكوومەتی عێراق بێت بوودجەی هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە، ئەمەیش بە بیانووی تەقەشوف یان سیولە".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار