له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.. فراكسیۆنى زه‌رد: پێوه‌ندی به پرسی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه هه‌بێ، ده‌بێ سازان بێته ئاراوه

هه‌ولێر-KDP.info- له میدیاكان وا بڵاو كرایه‌وه كه هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌ردیش ده‌ڵێت، ئێمه له كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی به پرسی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه هه‌یه، ده‌بێ سازان بێته ئاراوه.
( ئومێد خۆشناو ) سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، به KDP.infoى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمیى ئاگادارنه‌كراوین ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌وه زانیومانه كه هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌درێت .
(خۆشناو ) گوتیشى: "ئه‌گه‌ر ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بێت له پرسى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان به دڵنیاییه‌وه ئێمه له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕای خۆمانمان راگه‌یاندووه و دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و بابه‌ته پێویستى به ته‌وافوق و سازان و كۆبوونه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كاندا دروست ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێوه‌ست بێت به پرس و بابه‌تى دیكه‌ه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت؛ چونكه نابێ بیرمان بچێت كه شێوازى ئێستاى كارى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌وافوقییه و هه‌موو ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ى كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێویسته پێشتر كۆبوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بدرێت، به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه شێوازى هاوبه‌ش و لێكنزیكبوونه‌وه‌ى ڕا‌وبۆچوونى لایه‌نه‌كان.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ده‌شڵێت، لایه‌نگرى ئه‌و ڕایه ده‌كه‌ن كه ئێستا گفتوگۆیه‌ك ده‌ستى پێ كردووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ''ئێمه‌ش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌و گفتوگۆیانه‌مان به‌رده‌وامى هه‌بێت و، زانراوه كه كۆبوونه‌وه‌ى نێوان حیزبه سیاسییه‌كانیش به‌م نزیكانه گه‌ڕى دووه‌م و سه‌ردانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆبوونه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌تانه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر كارى په‌رله‌مان و نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌ڕله‌مان هه‌بێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




