فەوجێک بۆ ئافره‌تانی شنگال پێك ده‌هێنرێت

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی پێک‌ھێنانی فەرماندەی ھێزی شنگال، فەوجێکیش بۆ ئافره‌تانی شنگال دروست دەکرێت و 123 كچ ناویان گەڕاوەتەوە و مووچەیشیان وەرگرتووە، ماوەته‌وه چەکیان پێبدرێت و ئه‌ركیان پێ پسپێردرێت.
قایمقامی قەزای شنگال (میەسەر حاجی ساڵح) بۆ KDP.info گوتیشی، زیاتر لە 300 ئافره‌تی دیکەیش ناوی خۆیان تۆمار کردووە و هێشتا زۆر هه‌ن ئامادەن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام لەئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەن ناویان بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی چەک بدرێتێ و دەوام بکەن.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی ئافره‌تان و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێت (ساڵح) گوتی، پێویستە ئەوانەی لەو فەوجە دادەمەزرێن، شویان نەکردبێت و تەمەنیان لە نێوان 18 تا 30ساڵی بێت.
بڵند ئیبراھیم




