راوێژكارێكی سهرۆككۆماری كڕواتیا پێزانینی خۆی و وڵاتهكهی بۆ رۆڵی سهرۆك بارزانی دهربڕی

كرواتیا-KDP.info- (داریۆ میخلاین) ڕاوێژکارى سەرۆککۆمار بۆ سیاسەتى دەرەوە پێزانینی خۆی و وڵاتهكهی دهربڕی بۆ ڕۆڵى (سەرۆک بارزانى) و سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان لە بەرزکردنەوە و پەرەپێدانى کوردستان وەک ناوچەیەک بۆ پێکەوەژیان و ئاشتى و دیموکراسى و پێشکەوتن.
لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ کڕواتیا (فەلاح مستەفا) بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لە دیوانى سەرۆکایەتى کۆمارى کڕواتیا لەگهڵ (دۆماگۆیى یوریچیج) سەرۆکى دیوان و داریۆ میخلاین ڕاوێژکارى سەرۆککۆمار بۆ کاروبارى سیاسەتى دەرەوە و ئەوروپا و (یوسیپ بولیێڤیچ) ڕاوێژکارى سەرۆککۆمار بۆ کاروبارى بەرگرى و ئاساییشى نیشتیمانى كۆ بووهوه.
دواى بەخێرهێنانیان لەلایەن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمارى کڕواتیا، بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پوختەیەکى دەربارەى مێژووى هەرێمى کوردستان و قۆناغەکانى خەبات و شۆڕشەکان و دروست بوونى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشکەیش کرد و هەروەها ئەو پێشکەوتنانەى کە لە دواى ڕاپەڕینەوە تا ئێستا بەخۆیەوە بینیووە لە ڕووى بیناکردنى دامەزراوەکان و ژێرخانى ئابوورى و پەروەردە و بازرگانى و وەبەرهینان. هەروەها هەرێمى کوردستان نموونەى پێکەوەژیانى ئاشتیانەى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینیەکان.
هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەوانە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستان بەنوێنەرایەتى وڵاتانى جیهان و پێشوازى کردن لە نزیکەى ١,٨ ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بۆیە پێویستیمان بەپشتگیرى وڵاتانى هاوپەیمان و دۆست هەیە. سوپاسى کڕواتیا دەکەین لە هاوکاریە سەربازى و مرۆییەکانى، بەڵام بەردەوامى هەڕەشەى تیرۆریستان و هاتنى ئاوارەکان پێویستمان بە بەردەوامى هاوکاریەکانە. هێزەکانى پێشمەرگە سەرەڕاى پێویستیان بە چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلى سەربازى و مەشق، هاوکاریان دەوێت بۆ چارەسەرکردنى ئەو پێشمەرگە بریندارانەى کە ناتوانرێت لە ناوەوەى هەرێمى کوردستان چارەسەریان بکرێت.
هەروەها باس لە پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و پرۆسەى سیاسى و دوابەرەوپێشچوونەکانى ناوچەکە کرد.
لە بەرانبەردا (دۆماگۆیى یوریچیج) سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمارى کڕواتیا وێڕاى دووبارە بەخێرهێنانى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە دووپاتى پاڵپشتیەکانى کڕواتیاى کردەوە بۆ هەرێمى کوردستان لە ڕووى سەربازى و مرۆییەوە و ئەوەى خستەڕوو کە زۆر خاڵى هاوبەش لەنێوان هەرێمى کوردستان و کڕواتیا هەیە لە ڕووى خەبات و مێژوو و ئامادەن بۆ ئاڵوگۆڕى ئەزموون و شارەزایى و هەماهەنگى و هاوکارى لەتەواوى بوارە جیاوازەکاندا.
(داریۆ میخلاین) ڕاوێژکارى سەرۆککۆمار بۆ سیاسەتى دەرەوە پێزانینى هەبوو بۆ ڕۆڵى (سەرۆک بارزانى) و سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان لە بەرزکردنەوە و پەرەپێدانى کوردستان وەک ناوچەیەک بۆ پێکەوەژیان و ئاشتى و دیموکراسى و پێشکەوتن.
لای خۆیشیهوه (یوسیپ بولیێڤیچ) ڕاوێژکارى سەرۆککۆمار بۆ کاروبارى بەرگرى و ئاساییشى نیشتیمانى باسى لە مەترسى دیاردەى تیرۆر و توندڕەوی کرد کە مەترسى بۆ سەر هەموو جیهان هەیە و پێویستە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەیەکەوە کاربکات بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنى ئەو دیاردەیە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى ئابوورى و بازرگانى و کەلتور و پەروەردە و خوێندن و گەشت و گوزار. هەروەها هاندانى کۆمپانیاکان بۆ کارکردن بەیەکەوە بەتایبەتى لەنێوان دامەزراوەکانى وەک ژوورە بازرگانیەکان.
ئەوەى جێگەى ئاماژەیە کە (یەرکۆ ڤۆکاس) باڵیۆزى کڕواتیا لە عێراق و (شێرزاد ئازاد سوڵتان) ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و بەڕێوەبەرانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەى کۆبوونەوەکە بوون.




