مۆڵگه‌كانی داعش له‌گوندی لزاگ وێران كران

بادۆش-KDP.info-مۆڵگه‌كانی داعش له‌گوندێكی دیكه‌ی به‌رزاییه‌كانی چیایی بادۆش كه‌وتنه ژێر بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌ن، مۆڵگه‌كانیان له‌و گونده دا وێران كران.
سه‌عات 7:30 خوله‌كى ئه‌مڕۆ ئێواره‌ى دوو شه‌ممه, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك بنكه و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان، له گوندى لزاگ كه ده‌كه‌وێته باكورى به‌رزاییه‌كانى بادۆش و به‌رانبه‌ر دیرێى سه‌ر به میحوه‌ری رۆژئاواى دیجله, بۆردومان كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا تیرۆریستانى داعش زیانى ماددى و جه‌سته‌ییان به‌ركه‌وتووه و مۆڵگه‌كانیان وێران كران.




