٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دوو گەورە سەركردەی خۆی گوللەباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ كۆمەڵە ‌تاوانێكی دیكەیان ئەنجام دا و هاوكات دوو گەورە سەركردەی خۆیانیان گوللەباران كرد.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی حەمیدی لە گوندی مشیرفەی رۆژئاوای شاری مووسڵ بە ناوی (نەجمەدین ئەلجبووری) لە ناوچەی باب ئەلتۆپ گوللەباران كردووە.
(عیسمەت) دەیشڵێت، لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان بۆسەر سەربازگەی حەفسەی ناحیەی گەیارە كە یەكێكە لە سەربازگەكانی تیرۆریستانی داعش لە باشووری مووسڵ، گەورە سەركردەی داعش بە رەگەز عەرەب (عەبدوڵڵا زعتر سووریایی) و ‌سەركردەی سەربازی لیبیایی (سوڵتانەدین باقر) كوژران.
بەرپرسی راگەیاندی لقی14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەیشی دا، تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ ئاگاداری گەڕەكەكانی سومەر و كوبە و شریخانیان كردووەتەوە كە دەبێ بۆ ماوەی سێ رۆژدی دیكە گەڕەكەكەیان چۆڵ بكەن، ئەمە لە كاتێكدایە كە لەم گەڕەكانەدا داعش 14 ئافرەتی كوشتووە.
بە گوێرەی زانیاریی (عیسمەت رەجەب)، دیاردەی خۆكوشتنی تیرۆریستانی داعش پەرەی سەندووە و ئەمڕۆیش دوو تیرۆریستی دی لە شاری مووسڵ خۆیان كوشت.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار