٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی پرسووس سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی پرسووسی سه‌ر به‌ ئۆرفای باكووری كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت كه‌ "تاوانی شەهیدكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە نیشانەی شكست و پەلەقاژەی تیرۆریستانە كە دژی هەموو بەهایەكی مرۆڤی و ئایینین".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:
ڕۆژی دووشەممە 20ـی 7ـی 2015 كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سەنتەرێكی كولتووریی گەنجان لە شارۆچكەی پرسووسی سەر بە ئۆرفای باكووری كوردستان ڕوویدا و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە. زۆر بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە ئیدانە دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و ئومێدی چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براكانمان لە باكوور ڕادەگەیێنین.
تاوانی شەهیدكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە، نیشانەی شكست و پەلەقاژەی تیرۆریستانە كە دژی هەموو بەهایەكی مرۆڤی و ئایینین. لەوەیش دڵنیاین كرداری تیرۆریستیی لەمجۆرە ئیرادەی هەموو لایەك بەهێزتر دەكات بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی تیرۆریستان.
سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان
شكست و سەرشۆڕیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
20ـی 7ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار