مۆڵگه‌ی داعشەکانی به‌رزاییه‌كانی بادۆش بۆردوومان كرانه‌وه

بادۆش -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعش، له به‌رزاییه‌كانى بادۆش به‌رامبه‌ر ئاسكى مووسڵ، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردوومان كران و، به هۆى ئه‌و بۆردوومانه‌شه‌وه زه‌ره‌ر و زیانى گیانى و ماددیی زۆر به‌ر تیرۆریستان كه‌وتووه.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بۆ KDP.info گوتی: "چه‌ند خوله‌كێك لەمەوبەر؛ سه‌عات 2:30 نیوه‌ڕۆ، چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعش، له به‌رزاییه‌كانى بادۆشی به‌رانبه‌ر ئاسكى مووسڵ، سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك بۆردوومان كران.
هه‌روه‌ها گوتیشی، به هۆى ئه‌و بۆردوومانه‌وه، زه‌ره‌ر و زیانى گیانى و ماددیی زۆر به‌ر تیرۆریستان كه‌وتووه.




