فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسووس سه‌ركۆنه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان له ه‌پرله‌مانی كوردستان، له په‌یامێكیدا سه‌رۆكۆنه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی پرسووس ده‌كات.
له‌و په‌یامه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ KDP.info ناردووه، ده‌ڵێت، بەداخەوە لە ئەنجامی كردەوە تیرۆرستییەكەی ئەمڕۆ كە لە ناو سەنتەرێکی رۆشنبیری لە شارۆچکەی پرسووس سەر بە شاری روها روویدا كه دەیان هاووڵاتی بێگوناه شەهید و بریندار بوون.
فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، لە بەرامبەر ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە، وێڕای بە توندی ئیدانەكردنمان بۆ ئەو تەقینەوە تیرۆرستییە، هاوكات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ئارامییان پێ ببەخشێ و شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.




