فڕاكسیۆنی زره‌د: سكرتێری په‌رله‌مان ناتوانێ نكۆڵى له واژۆكه‌ی بكات.. بڕیاره‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتى له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، دیاره سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ر له نێو هه‌واى ئه‌و نمایشه 'ئیعلامی'یه ده‌ژیێ كه له 23ى حوزه‌یران به‌رپایان كرد؛ ده‌شڵێت، (فه‌خره‌ددین قادر) ناتوانێ نكۆڵى له‌وه بكات كه نووسراوه‌كه‌ى له په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرابوو، به واژۆى ئه‌ویش بووه و، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی زه‌ردیش نه‌بووایه ئه‌وا بریاره‌كه جێبه‌جێ كرابوو و كه‌وتبووه بوارى جێبه‌جێكردنیشه‌وه.
له وه‌ڵامى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ په‌رله‌مانتاران، (ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، بۆ KDP.info له وه‌ڵامى سكرتێر په‌رله‌مانى كوردستاندا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''ئێمه گوتوومانه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فراكسیۆنه‌كان داوای كڕینی چه‌كیان كردووه، بۆ نووسراوه‌كه‌ش گوتوومانه به واژۆى سكرتێرى په‌رله‌مانه، واتا سكرتێرى په‌رله‌مان ناتوانێ نكۆڵى له‌وه بكات كه نووسراوه‌كه‌ى له په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كراوه به واژۆى سكرتێرى په‌رله‌مان بووه.''
پێوه‌ست به گوته‌ى (فه‌خره‌ددین قادر)یش كه ده‌ڵێت، پارتى له‌و هه‌ڵوێسته‌ى زه‌ره‌ر ده‌كات و كارێكى نایاسایى ده‌كات، (خۆشناو) ڕووی پرسیاری ده‌كاته (فه‌خره‌ددین قادر) و ده‌پرسێت ''ئایا كارى نایاسایى ئه‌وه‌یه ئێمه ره‌تى بكه‌ینه‌وه یان ئه‌وه‌ى كه جه‌نابتان كردووتانه، ئاخر نووسراو له سه‌ڵاحیه‌تى جه‌نابتاندا نییه واژۆى بكه‌ى و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یشی بكه‌ی. چونكه نووسراو له په‌رله‌مانه‌وه و راسته‌وخۆ بۆ وه‌زاره‌ت ناكرێ، ئه‌وه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ده‌زگاى جێبه‌جێكار كه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت نووسراو ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بكرێت، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیدارى بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایاساییه‌كى دیكه‌ى تێدا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پاسه‌وانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆین، به‌ڵام ئێوه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌تان داوا كردووه.''
ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یش كه سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌ڵێت، گوایه پارتى حیساباتى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه، (خۆشناو) ده‌ڵێت، ''ئێمه‌ش له كاك (فه‌خره‌ددین) ده‌پرسین كه دیاره هه‌ر له نێو هه‌واى ئه‌و نمایشه ئیعلامییه ده‌ژیێن كه له 23ى حوزه‌یران كردتان.''
(ئومێد خۆشناو) ڕوونیشی كرده‌وه: "ره‌تكردنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌و روانگه‌یه‌وه بووه كه چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه زه‌روورتره، چونكه له ئێستادا پێشمه‌رگه‌ى خۆبه‌خشمان هه‌ن و له سه‌نگه‌ره‌كان و دژ به داعش له شه‌ڕدان، به خوێن و چه‌ك و ماڵى خۆیان به‌رگرى له خاكى پیرۆزى كوردستان ده‌كه‌ن، ناكرێ چه‌ك به ئه‌و خۆبه‌خشانه نه‌درێ و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان چه‌ك وه‌ربگرن؛ شانازییش به‌و هه‌ڵوێسته‌ى خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یشمان نه له دژى كه‌سه و نه له‌به‌ر خاترى كه‌سیشه.''
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایشی كرد كه: "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه قبووڵى كردبوو چه‌ك بدرێته ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان، خۆ ئێمه نووسراوه‌كه‌شمان بڵاو كرده‌وه كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى بوو! به دڵنیاییه‌وه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌ى دواى پشوویش چه‌كه‌كان ده‌درایه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بوو كه ره‌تى كرده‌وه و دواى ئێمه‌ش چه‌ند فراكسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به هه‌مان شێوه ره‌تیان كرده‌وه، ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌تیشه كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى ئێمه بووه هۆى راگرتنى ئه‌و بریاره، ده‌نا بریاره‌كه كه‌وتبووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.''




