له پرسووس تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.. 27 كه‌س كوژراون و سه‌دیش بریندارن

ئیستانبووڵ-KDP.info- تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی پرسووسی سەر بە پارێزگای رووها لەسەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان روویدا و به هۆیه‌وه زیاتر له 27 كه‌س كوژراون و 100 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسووس تیرۆریستی بووه؛ داوایش له گه‌لی وتركی ده‌كاته‌وه به‌رپه‌رچی تیرۆریستان بده‌نه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن به‌سه‌ر نیشتیمانه‌وه.
له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 300 گه‌نج كه نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كانی گه‌نجانیان ده‌كرد، له ناو باخچه‌ی ناوه‌نده‌ێكی ڕۆشنبیریدا ئاماده بوون.
شارۆچكه‌ی پرسووس په‌نابه‌رێكی زۆری كۆبانێی له‌خۆ گرتووه كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره بوون.
BBC




