كەسایەتییە دیارەكانی باشوور، باكوور و رۆژهەڵات: سەرۆك بارزانی هەڵگری پەیامێكی نەتەوەییی مەزنە، دهبێ پشتیوانی بین

هەولێر-KDP.info- سێ كهسیاتیی دیاری كورد جهخت دهكهنهوه، "ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی نەتەوەییی مەزنی بۆ گەلی كوردستان هەڵگرتووە، بۆ سەركەوتنی ئەم پەیامەیش دەبێت هەموو لایەكمان بە تەواوی پارچەكانی دیكەیشەوە، پاڵپشت و بەشدار بین بۆ بەئامانجگەیاندنی ئەم ئەركە نەتەوەییە پڕبایەخە".
بەرپرسی لقی 2ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ جەژنەپیرۆزە سەردانی (عەزیز محەممەد) كەسایەتیی دیاری سیاسیی باشوور و (عەلی قازی) كەسایەتیی ناوداری سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان و (عوسمان ئۆجەلان) كەسایەتیی سیاسیی باكووری لە هەولێر كرد. لە دیدارێكیشدا ڕایانگەیاند: "(سەرۆك بارزانی) پەیامێكی نەتەوەیی مەزنی بۆ گەلی كوردستان هەڵگرتووە، بۆ سەركەوتنی ئەم پەیامەیش دەبێت هەموو لایەكمان بە تەواوی پارچەكانی دیكەیشەوە، پاڵپشت بین".
بۆ لە نزیكەوە هەواڵپرسین و پیرۆزباییكردن لە هەرسێ كەسایەتیی تێكۆشەر و شۆڕشگێری دیاری گەلەكەمان، (عەلی حوسێن) بەرپرسی لقی دووی پارتی بە یاوەری كارگێڕانی لق سەردانی مامۆستا (عەزیز محەممەد) كەسایەتیی دیاری سیاسیی باشوور و (عەلی قازی) كەسایەتیی ناوداری سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان و (عوسمان ئۆجەلان) كەسایەتیی سیاسیی باكووریان لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بەرپرسی لق پیرۆزبایی جەژنی لێ كردن و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باشی بۆ خواستن. هاوكات راشیگەیاند: "ئێوە تەنیا موڵكی خۆتان نین، بەڵكە سەروەتێكی گەورەی نەتەوەكەمانن و خەبات و تێكۆشانی ئێوەو بنەماڵەكانتان لە نێو گۆڕەپانی سیاسی و بزووتنەوەی نەتەوایەتیی گەلی كوردستاندا، هۆكار و بناخەیەكی پتەو بووە لە خەبات و شۆڕشەكاندا و، پاڵپشتییشتان لە هەوڵەكانی (سەرۆك بارزانی) لە پێشخستن و سەركەوتنی پرسە نەتەوەییەكاندا، جێگای شانازییە".
هەرسێ كەسایەتیی سیاسی و شۆڕشگێڕی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و دووپاتیان كردەوە، كودرستان بە قۆناخێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و هەموومان ئەركی گەورەمان لەسەر شانە، ئەویش بە هەوڵدان بۆ سەقامگیری و یەكگوتاریی سیاسی.
ئهو سێ كهسیاتییه دیارهی كورد، له دیدارهكهیاندا دووپاتیشیان كردەوە، "ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی نەتەوەییی مەزنی بۆ گەلی كوردستان هەڵگرتووە، بۆ سەركەوتنی ئەم پەیامەیش دەبێت هەموو لایەكمان بە تەواوی پارچەكانی دیكەیشەوە، پاڵپشت و بەشدار بین بۆ بەئامانجگەیاندنی ئەم ئەركە نەتەوەییە پڕبایەخە".




