٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌فین دزه‌یی: حكوومه‌تی هه‌رێم باوه‌ڕی به‌ دانوستانه‌.. 'هاووڵاتی' به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
هه‌ولێر-KDP.info-  وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی كه‌ به‌ ده‌مییه‌وه‌ قسه‌ی كردووه‌، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به‌ دانوستان و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
 
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
 
لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی و لە میانی هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وا بڵاوكراوەتەوە گوایە گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێم گوتوویەتی هیچ ئومێدێك بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا نییە. لە كاتێكدا ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی بۆ نییە، هەروەها ڕایدەگەیەنین كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان باوەڕی بە دانوستان و لێكگەیشتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا هەیە.
 
ڕاستە بەغدا پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دانوستان بەردەوامە و ئومێدەوارین بتوانین بە دیالۆگ كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین.
 
سەفین دزەیی
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار