ئۆباما بۆ شەریکەکانی لە کەنداو: لە بەرەوڕووبوونەوەی ئێران پشتتان بەرنادەین

واشنتن-KDP.info- کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(باڕاک ئۆباما)، بۆ شەریکەکانی لە وڵاتانی کەنداو پابەندیی خۆی لە پشتیوانیکردنیان بە بەرەوڕووبوونەوەی ئێران بۆ دووپات کردوونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، (ئۆباما) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەک لە پادشای سعوودیا(سەلمان بن عەندولعەزیز) و جێنشینی ئیمارات(شێخ محەممەد بن زاید) کردووە و، وردەکاریی ڕێککەوتنەکەی کۆمەڵەی ٥+١ـی لەگەڵ ئێراندا بۆ باس کردوون.
(ئۆباما) دەڵێ، ڕێککەوتنەکە ەبر بە ئێران دەگرێ چەکی ناووکی بە دەست بێنێ، هەر ڕێهایەکیشی لێ دەگرێ لەوەی بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات و، ڕێککەوتنەکە کارکردنی ئێرانی لە بەرنامە ناووکییەکەی بۆ مەبەستی خراپ بە کار نەهێنێت، گەرەنتی کردووە.
(باڕاک ئۆباما) هاوکات پابەندیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە کارکردن لەگەڵ شەریکەکانی لە کەنداو، لە بەرەوڕووبوونەوەی چالاکییەکانی ئێران کە بیەوێ پشێوی لە ناوچەکەدا بنیتەوە دووپات کردووەتەوە، هەروەها جەختی کردووەتەوە لەوەی کە، لە کارکردنی بۆ سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.
زریان زیاد




