٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

سەرەڕای ئاشكرابوونی ڕابردووی، مالیكی بەنیازی چییە؟

سەرچاوە: Xebat

خاليـد گــەردي

دواي ئەوەي ئاژانسي هەواڵي شەتولعەرەب لە 20-12-2011 بە پێنووسي ئەحمەد ئەلساعدي بابەتێكي بە ناونيشاني ماليكي بۆ نەبيل ئەلعەرەبي: پێش رووخاني سەدام سەركردە باڵاكاني حزبي دەعوە لەگەڵ تەها جەزراوي و تاريق عەزيز كۆبوونەتەوە و حزبي دەعوە رەزامەندبووە لەسەر مانەوەي سەدام لە دەسەڵات و لەبيركردني رابردوو و هەڵدانەوەي لاپەڕەيەكي نوێ لە پەيوەندي نێوانياندا بڵاوكردۆتەوە وئەم هەواڵە زياتر لە 12 هەزار خوێنرابوو بە شێوەيەك ئەگەر بەراورد بكرێت لەگەڵ خوێنەراني بابەتە بڵاوكراوەكاني ديكە ژمارەيەكي يەكجار زۆرە، كەسانێكي زۆر بەو هەواڵە سەريان سوڕما و خەڵكانێكيش لايان سەير نەبوو.


نهێنييەكي وروژێنەر
ئەو نهێنييەي كە ماليكي دركاندي زۆر پرس دەوروژێني چونكە وەك لە بنەما و پرەنسيپەكاني ئەم حزبەدا ديارە هەر كەسێك لەو حزبە پەيوەنديي سادەشي لەگەڵ بەعسدا هەبێت ئەوا بەبێ گومان كەسێكي نەويستراوە تەنانەت لەسەر زاري شەهيد محەمەد باقر ئەلسەدر بيسترابوو كە گوتبووي : پەنجەيەكم بەعسي بێت دەيقرتێنم، يەكێك لەو پرسانەي ئەم بەڵگەنامانە دەيوروژێنن پابەندنەبووني سەركردايەتي حزبي دەعوەيە بەو بنەمايانە . بەڵام سەركردايەتي حزبي دەعوە نەك هەر پەنجەي بەلكو پێشنياري دەست لەنێو دەست ناني حزبي بەعس و لەبيركردني رابردوو واتا لەبيركردني خوێني دامەزرێنەرو ئەنداماكانيشي كردبوو.ئاشكراشيدەكات ماليكي هەر خۆي بەتەنها ئەو شەرعييەتەي بەخۆي داوە كە ببێتە هاوبەشێكي ستراتيژيي حزبي بەعس، هەروەها دەكرێ ئەو پرسيارە بكەين :هەموومان دەمانزاني بڕياري لێداني ئێراق لە لايەن ئەمەريكاوە پاشگەزبوونەوەي بۆ نەبوو و بەهاوپەيمانيي دەعوە و بەعس ئەمەريكا لەبڕياري خۆي پاشكەز نەدەبۆوە، كەواتە چي واي لە سەركردايەتي دەعوەي بەرهەڵستكار كرد لە شەوو رۆژێكدا رابردووي دامەزرێنەروو ئەنداماني لەكەدار بكات و گرەو لەسەر شتێكي دۆڕاو بكات؟ جگە لەويستي خۆدەرخستن و بەدەستهێناني دەسەڵات نەبێت لە لايەن سەركردەكاني لەسەر حيسابي مێژوو و خوێني شەهيداني حزبەكەيان.

تۆڵەسەندنەوە
كەواتە لێرەدا دەركەوت ماليكي لەبەرچي سەددامي لەسێدارەدا، ئەوەي ماليكي كردي جووڵەيەكي تۆڵەستێنەر بوو كە بۆ كاديراني حزبەكەي واي نيشاندا ئەو تۆڵەي شەهيد سەدر و شەهيداني ئێراق وحزبي دەعوەي كردەوە و لەلايەكي ديكەشەوە تۆڵەيەك بوو بۆ خودي خۆي كاتێك سەددام بەتوندي ئەوەي ڕەتكردەوە دەست لەنێو دەستي حزبي دەعوە بنێت و وەك لەسەددامەوە زانراوە ئەو دوژمني هەموو ئەو حزبە ئيسلامييانە بوو كە لەئێراقدا هەبوون بە تايبەتي حزبي دەعوە كە هەميشە بەسيخوڕي ئێراني ناودەبردن.
بەڵگە نامەكە ئەو راستييەشي سەلماند كە بانگەشەكاني ماليكي و هاورێكاني لە حزبي دەعوە
كە گوايە بەرهەڵستي حزبي بەعسيان كردووە، درۆيەكي مەزنەو لەمەبەدواوە بەسەر ئێراقييەكان تێپەڕ نابێت.

ماليكي بەرهەڵستكاري زۆرن
وەك لە ڕاپۆرتێكي رۆژنامەي سياسەتي كوێتي لە ژمارەي ڕۆژي 15-5-2012 دا هاتبوو :ماليكي لەلايەن قەوارە سياسييەكان و هاوبەندي نيشتيماني و حزبەكەشي رووبەرووي گوشارێكي بەتين بۆتەوە، رەنگە ناچار ببێت دەست لەكار بكێشێتەوە.
ڕۆژنامەكە كە ديمانەيەكي تايبەتي لەگەڵ عەبدولئەمير حوسێن پەرلەمانتاري سەر بە رەوتي سەدر بە رۆژنامەكەي كردبوو ئەوەي وروژاندووە، ئێستا بيرۆكەي وازهێنان لە دەسەڵات لاي ماليكي دروست بووە بە مەرجي ئەوەي ئيبراهيم جەعفەري شوێني بگرێتەوە، ئەگەرچي پالێوراوي ديكەي غەيرە جەعفەريش هەن.پەرلەمانتارەكەي رەوتي سەدر ئاماژەي بەوەشداوە ئێستا ماليكي كە رۆژ لەدواي رۆژ گوشارە سياسيەكاني سەري زياتر دەبێت و لە چوارچێوەي گوشاري كوردو ئەياد عەللاوي دەرچووە، بەهۆيەوە ماليكي بۆتە چاوگي ناكۆكييە گەورەكاني نێو هاوبەندي نيشتيماني شيعە، بە دوور نازانرێت ئەگەر لە پۆستەكەي بمێنێتەوە مەترسي هەڵوەشانەوەي هاوبەندييەكەي لێدەكەوێتەوە، هاوبەندي نيشتيمانيش باش
هەستي بەم مەترسييە ترسناكە كردووە.
رۆژنامەكە ئاماژەي بەوەشداوە سەرچاوە كوردەكاني نزيك لە سەرۆك بارزاني گوتوويانە چارەسەركردني قەيراني سياسي ئێراق لە لايي سەرۆك بارزاني و ئەياد عەللاوي تەنيا بە گۆڕيني نوري ماليكي و داناني كەسێكي ديكە لە شوێني لە لايەن هاوبەندي نيشتيمانييەوە دەبێت، موقتەدا سەدريش پشتگيري لەم بۆچوونەيان دەكات. كەواتە لێرەدا ئەوەمان بۆ بەدەركەوت ماليكي خودي خۆي لە چ قەيرانێكدايە و بەچ شێوەيەك دەيەوێ خۆي لەهەموو ئەو قەيرانانە دوور بخاتەوە، تەنانەت ئەگەر ديكتاتۆرييەتي ڕابردووشي گەڕاندەوە.

ماليكي ونانەوەي كێشە و دووبەرەكي
محەمەد رەزا خەفاچي پەرلەمانتاري سەر بە قەوارەي ئەحرار لە لايەن خۆيەوە نوري ماليكي سەرۆك وەزيراني بەوە تاوانباركرد هەوڵ بۆ نانەوەي تۆوي دووبەرەكي لە نێو ليستە سەرەكييەكان دەدات. هەروەها لە هەوڵي بێهێزكردني ليستي ئێراقييەن و لەميانەي بەكارهێناني كارتي ماددەي (140)ي دەستووري تايبەت بە ناوچە دابڕێنراوەكان بانگەشەي ئەوە دەكەن كە سەركردايەتي ئێراقييە شاري كەركووك بەدەست كوردەوە دەدەن.
خەفاچي هۆكاري ئەو هەوالانەي ماليكي و دەوڵەتي ياساي بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە ئەوان باش دەزانن قەوارە سياسييەكان لە هەموو كاتێك زياتر لە يەك نزيكبوونەتەوەو يەكيان گرتووە و دەتوانن هەقيقەتي شكستهێناني ئەداي حكومەتەكەي ماليكي بە گەلاني ئێراق رابگەيەنن، لە پێناو مانەوەيان لەسەر كورسي دەسەڵات وا لە نەيارەكانيان بكەن نەتوانن متمانە لە نوري ماليكي بسێننەوە، پەنا بۆ ئەمجۆرە كارانە دەبەن. شەريف سلێمان پەرلەمانتاري سەر بە هاوپەيماني كوردستانيش بە رۆژنامە كوێتييەكەي راگەياندووە، گوشارەكاني سەر ماليكي لە ئاستي نەياري سياسييەكاني دەرچووەو رووبەڕووي گوشاري خنكێنەر بۆتەوە، ئاماژەي بەوەشداوە بەڵگەي لايە كە تەنانەت هەندێ كەسايەتي نێو حزبي دەعوەش پاڵپشتي لە گۆڕيني دەكەن و بە هۆيەوە درز كەوتۆتە نێو ريزەكانيانەوە.

ماليكي چيي دەوێ؟

پرسيارێكي گرنگە كە لەخودي خۆي و نزيكەكاني ماليكي بكرێت، كە : چيي دەوێت؟ ماليكي خۆي بە كەسێكي ديموكرات و پارێزەري ئێراق دادەنێت و پێي وايە ئەو بەتەنها هەموو گرفتەكاني ئێراقي پێ چارەسەر دەكرێت و ئەو نەبێ كەسێك ناتوانێ ئێراق لەقەيران دەربهێنێت بەڵام ئەوەي دەبينرێت پێچەوانەي ئەو قسانەيە، ماليكي لەوەتەي لەسەر حوكمە قەيران لەدواي قەيران باڵي بەسەر ئێراقدا كێشاوە و ئەم وڵاتە نەحەساوەتەوە بۆيە پێويستە هەموو لايەك ئەوە بزانن ئەگەر ماليكي بەنيازي لاداني دەستوورييە ئەوا بێگومان يەكەمين زەرەرمەند خۆي دەبێت چونكە ئەوەي بۆ سەددام رەخسا و زياتر لە 30 ساڵ كورسيي حوكمي بۆ مسۆگەر كرد ئەوا بێگومان بۆ ئەو نارەخسێ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار