زۆر بۆ بەغدا دێنن تا مووسڵ ڕزگار بکرێتەوە

مووسڵ-KDP.info-سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ ڕایده‌گه‌ینێت ئه‌وان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ سازدانى كۆنگره‌یه‌ك بۆ گشت لایه‌نه‌كانى پارێزگاى مووسڵ تا فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تى ناوه‌ندى و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ به زوویى ده‌ست پێ بكه‌ن.
(هاشم بریفكانى) سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به وه‌كاله‌ت به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو لیژنه‌ى ئه‌منى و به‌رگرى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى پۆلیس و چه‌ندین گه‌وره ئه‌فسه‌رى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وا دانیشتنمان ئه‌نجام دا ئه‌وه‌مان باس كرد كه پێشنیار بكه‌ین کۆنگره‌یه‌ك ساز بكه‌ین به چاودێرىی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و به ئاماده‌بوونى گشت ئه‌ندامانى پەرله‌مانى سه‌ر به پارێزگاكه و لایه‌ن و كوتله‌كان هه‌موو كێشه‌كان بده‌ن به لایه‌ك.
(هاشم بریفكانى) گوتیشى: "بۆ ئه‌وه‌ى له سازدانى ئه‌و كۆنگره‌یه به گشت لایه‌كمان نامه‌یه‌كى به‌هێز ئاراسته‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ند بكه‌ین كه ئێمه‌ى نووێنه‌رى خه‌لكى مووسڵ و یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش ڕزگاركردنى شارى مووسڵه له ده‌ستى تیرۆرستانى داعش؛ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخه‌ینه سه‌ر به‌غدا و هاوپه‌یمانان پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ به زوویى ده‌ست پێ بكه‌ن چونكه ئه‌وه بووه 11 مانگ مووسڵ له ده‌ستى تیرۆرستانى داعشدایه."
(بریفكانى) زیاتر گوتیشى سێ بنكه‌ى پۆلیسمان له شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك كردووەتەوه بۆ ئه‌و پۆلیسانه‌ى له شارى مووسڵ هه‌لاتوون و دابڕاون و نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندى به سه‌ربازگه‌كانەوە بكه‌ن به هه‌ر هۆكارێك، ئێستا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌ندى لێخۆشبوو‌ن بۆیان ده‌رچووە؛ ناوه‌كانیان له به‌روارى 1ـى 5 تا 1ـى مانگى 6 ده‌توانن له‌و بنكانه تۆمار بكه‌ن ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆیان.
نه‌شوان به‌رزنجى




