٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆکاری پابەندنەبوونی بەغدا بە رێکەوتنی هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (جەمال کۆچەر) ئەندامی پەرلەمانی عێراق  دەڵێ، كۆمەڵێك هۆكار هەن كە بەغدا پابەند نەبێت بەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ هەولێردا كردوویەتی لەوانە:یەكەم، شپرزەییەکەی حكوومەتی بەغدا، دووەم، دەیەوێت هەندێك ئاستەنگ و كێشە بۆ حكوومەتی هەرێم بنێتەوە، نەکا شوێنی سەربەخۆیی بکەوێت، سێیەمیش، گوشاری وڵاتانی دراوسێ.

(جەمال كۆچەر) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران لەگەڵ ئەندامانی كورد لە بەغدا لە كات‌وساتی خۆیدایە، چونكە ئەمڕۆ هەولێر و بەغدا هەندێك كێشەیان کەوتووەتە بەین، بۆیە پێكەوە دانیشتن و وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی لایەنەكان زۆر گرینگە، بۆ ئەوەی كورد یەك بڕیاری بەرانبەر بە بەغدا هەبێت، بۆیە دەستخۆشی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین بۆ ئەو کارەی کردی، ئەگەر بەغدا گوێ نەداتە ڕێكەوتنەكە، كورد ڕێگەی دیكە دەگرێتە بەر."

(كۆچەر) دەیشڵێ، كۆمەڵێك هۆكار هەن كە بەغدا پابەند نەبێت بەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ هەولێردا كردوویەتی، یەك: شپرزەیی حكوومەتی بەغدا، دووەم: دەیەوێت هەندێك ئاستەنگ و كێشە بۆ حكوومەتی هەرێم دروست بكات، بۆ ئەوەی تمووحاتی ئەو زیاتر نەبێت بۆ سەربەخۆیی، سێیەم: بوونی گوشاری وڵاتانی دراوسێیە، كە هەمان گوشار دەخەنە سەر عەبادی، بۆ ئەوەی حكوومەتی هەرێم ناچار بێت، بەرەو ئەوانەوە بچێت، هۆكاری چوارەم و كۆتایی: حكوومەتی عەبادی پشتگیری لە لایەنێكی كوردی بكات بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا لەسەر حسابی لایەنێكی دیكە، بۆ ئەوەی ناو ماڵی كوردی تێك بدات، بۆیە بە بینینی من ئەو دانیشتنەی بەیانی بۆ لێكنزیككردنەوەی بیروبۆچوونەكان زۆر گرنگە.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار