٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆنگرە شەش تەوەرەکەی پەروەردە سەرکەوتوو بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- کۆنگرەی پەروەردە بە پێشکەشکردنی ژمارەیەک ڕاسپاردە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی بە کارەکانی هێنا و وەزارەتی پەروەردەیش ڕایدەگەیەنێت کە کۆنگرەکە سەرکەوتووانە کارەکانی تەواو کرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە ڕوونوسێکیشی گەیشتووەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، دوای شەش مانگ ئامادەکاری، کۆنگرەی پەروەردەیی بەسرا، بۆ ئەوەی هەموو کەس بۆچوون و پێشنیاری ھەبێت  بۆ خزمەتی پەروەردە، کۆنفرانسێک لە سنووری پەروەردەی گشت پاریزگایەکاندا ــ بە پارێزگای کەرکووکیشەوە ــ بەڕێوە چوو.

شەممە ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠١٥ بە چاودێری سەرۆکوەزیرانی کوردستان  (نێچیرڤان بارزانی)  بە دروشمی (گەشەپێدان، بەھا مرۆییەکان) وەزارەتی پەروەردە کۆنگرەی خۆی  لە ھەولێری پایتەخت دا بەست و، تاوەکو  ١١/٥/٢٠١٥ بەردەوام بوو، لەم کۆنگرەدا ھەوڵ درا  ئەو کاسایەتیانەی  لە دەرەوەی سنووری وەزارەتی پەروەردە و شارەزایان  لە پرسی  پەروەردە  ھەیە کۆ بکرینەوە  و سوود لە توانای ھەموو ئەندامانی  کۆنگرە وەربگیرێت، کۆنگرەکە  شەش  تەوەری  لەخۆ گرتبوو (کارگیری، تویژینەوە و لێکۆلێنەوە، سەرپەرشتیاری، ڕاھێنان، خوێندنی ئەھلی، ئەزموونەکان) گفتوگۆی زۆر و ھەبوونی ڕای جیاواز بە چڕوپڕی  نیشانەی  گرنگی و خەمخۆریی ھەر کام لە ئەندامانی  کۆنگرەکە بوو. ئەوەی گرنگتر  بێت  پێش بۆچوونی دەربڕنی  ئەندامانی  ھەر تەوەرەیک لەسەر  خاڵکی ھاوبەش ڕێک  دەکەوتن  ئەمە نیشانەی سەرگرتنی کۆنگرەکە بوو.
لە ھەمان ڕاگەیێندراودا ھاتووە، لە ڕۆژی سێیەم  پاش ماندووبوون و ھەوڵی ئامادەبووان ڕاپرسپاردە و پێشنیاری سەرجەم تەوەرەکان  ئامادە کران و، خوێندرانەوە، لە کۆتایی جگە بەخشینی  ڕێزلێنان بە ڕێکخراوی  (UNICEF)  کە ھاوبەشی کۆنگرە  بوون  لە ڕووی ماددی و مەعنەوی، دواتر لەلایەن (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وتەیەکیدا  لە پێش  میدیاکارانسوپاسی ھەموو  لایەکی کرد و، گوتی: "سڵ لە ھیچ کۆنگرە و پێشکەوتنێک ناکەین  کە لە  پێناو  خزمەتی پەروەردەی نیشتمانیدا  بێت." پاشان ئاماژەی  بەوە دا  کە ڕاسپاردە و پێشنیارەکان  ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار