ئەو تیرۆریستانەی پشتێنەی بۆمبرێژکراویان بەستبوو تێدا چوون

تلکێف-KDP.info- ئەمڕۆ کارگەبۆمبێک لە شارۆچکەی تلکێفدا تەقییەوە و، ١٤ تیرۆریست تێدا چوون.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە کارگەبۆمبێکی نێوان گوندی باقوفە و، باتنایەی سەر بە شارۆچکەی تلکێف ڕووی داوە؛ لە تەقینەوەکەدا شەش تیرۆریست کوژران و ھەشتی دیکەش بریندار بوونە."
(عیسمەت ڕەجەب) ڕوونیشی کردەوە، ئەو تیرۆریستانەی لەو تەقینەوەیەدا تێدا چوونە پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو.
بڵند ئیبراھیم




