سبەینێ مووچەی کارمەندانی ئاساییش دەدرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سبەینێ مووچەی ئەنجوومەنی ئاساییش و دەزگای گشتیی ئاساییش دابەش دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ڕوونووسێکیشی گەیشتووەتە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، سبەینێ چوارشەممە مووچەی مانگی ٣ـی ٢٠١٥ی ئەنجوومەنی ئاساییش و دەزگای گشتیی ئاساییش دابەش دەکرێت.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی دابەش کرد.
بڵند ئیبراھیم




