٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرسەت سۆفی: رەنگە لایەنەکان لەسەر ١٠ مادەی دەستوور ناکۆک بن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(د.فرسەت سۆفی) لەبارەی لیژنەکەی ئامادەکردنی دەستوور دەڵێ، ناکۆکیی لایەنەکان لەبارەی دەستوور زۆر نییە، بەڵام وەکو نەوعیەت زۆرە، خۆی لە ١٢٢ مادە ڕەنگە لەسەر ١٠ مادەی سەرەکی ناکۆک بن.

(د.فرسەت سۆفی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە ئەندامانی خۆمان بۆ لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دیاری کردووە، بەڵام ڕەنگە دوو کەس لا بدرێن و دوو کەسی دیکە لە شوێنیان دابنرێن.

دکتۆر (د.فرسەت سۆفی) گوتیشی، ئێمە ھیچ کێشەیەکمان نییە لە دیاریکردنی بەربژار و، ھەرکاتێک لایەنەکان ناوی بەربژارەکانی خۆیان دیاری بکەن ئێمە ناوەکانمان ئامادەیە و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەین، چونکە ئەگەر ئەو دوو کەسە قەبووڵ نەکرێن، دوو کەسی دیکەمان هەیە لە شوێنی ئەوانی دابنێین.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتیی ڕوونیشی کردەوە، بڕوا ناکەم ئەو لیژنەیە بتوانی لە ماوەی سێ مانگ کارەکانی تەواو بکات و، دەستوور ئامادە بکات، ڕەنگە کاتی زیاتر بخایەنێت و، دەکرێتیش لیژنەکە ماوەکەی درێژ بکرێتەوە.
(سۆفی) ڕاشیگەیاند کە، ناکۆکیی لایەنەکان لەبارەی دەستوور زۆر نییە، بەڵام وەکو نەوعیەت زۆرە، خۆی لە ١٢٢ مادە ڕەنگە لەسەر ١٠ مادەی سەرەکی ناکۆک بن.
بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار