٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆیەکی کۆریا پاڵپشتیی زانکۆی سۆران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-زانکۆیەکی کۆریای باشوور پاڵپشتی خۆی بۆ سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوەی جێندەری لە زانکۆی سۆران دەربڕی.

(فلۆرین گۆرگیس) بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بە ئامادەبوونی (دلێر ئیبراهیم) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، پێشوازیی لە پرۆفیسۆر دكتۆر (چوی جو بۆگ)  سەرۆكی بەشی گەشەپێدانی ژنان لە زانكۆی (گانگ یۆنگ وۆنجۆ)ی كۆریا  و نوێنەری ڕێكخراوە كۆرییەکەی كۆیكا كرد.

لە دیدارێكی هاوبەشدا گرنگترین كارچالاكییەكانی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە بواری گەشەپێدانی ژنان و نەهێشتنی هەموو شێوازەكانی توندوتیژی خرایە بەر باس، هەروەها كردنەوەی سەنتەری كوردستان بۆ توێژینەوەی جێندەری لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان، لە زانكۆی سۆران، بەشێكی تری دیدارەكەبوو.
پڕۆفیسۆر دكتۆر (چوی جو بۆگ)،  دەستخۆشی لە ئەنجومەنی باڵای خانمان كرد، لە هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی بۆ كردنەوەی ئەو سەنتەرەو ئامادەیی تەواوی دەربڕی، بۆ هاوكاریكردن بۆ گەشەپێدانی ئەو سەنتەرە، لە ڕێگەی دەزگا و ڕێكخراوە كۆرییە پەیوەندیدارەكانەوە، بە تایبەتیش كە ئەو سەنتەرە بایەخ بە خوێندنی ئەكادیمیک و مەشق و ڕاهێنان و توێژینەوەی زانستی دەدات، بۆ گەشەپێدانی ژنان لە سەرتانسەری  هەرێمی كوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار