٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە و فڕۆکە ناهێڵن داعش لە شنگال سەر دەربێنن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- بەرپرسی میحوەری شنگال دەڵێ، داعش لە ناوچەکە لاواز بووە و وەکو پێشوو نەماون ھەرچەند جموجۆڵیشیان ھەیە، بەڵام ورەیان ڕوخاوە و ناتوانن خۆیان لەبەر پێشمەرگە بگرن.

بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (عێزەدین سندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:"ئەمڕۆ ڕەوشی شنگال ئارامە و ھیچ شەرێک نەبووە، بەڵام تەقە بەردەوام ھەیە و تیرۆرستانیش تاڕادەیەک جموجۆڵیان ھەیە، چونکە ناو قەزایە و زۆر دیار نین لە ئامێرە پەیوەندیەکانیان زیاتر ھەست دەکەین جموجۆڵیان ھەیە، لەبەر ئەوەی ئەوان خۆیان لەناو خانووەکان زیاتر حەشار داوە و ناوێرن زۆر خۆیان ئاشکرا بکەن.
بەرپرسی میحوەری شنگال گوتیشی، داعش پێرێیش چەند خانوویەکیان تەقاندەوە؛ هەڵبەت ئێستا لە چاو جاران کەمتر خانوو دەتەقێننەوە.
عەمید (عێزەدین سندی) ڕاشیگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن؛ لە ھەر شوێنێکدا جموجۆڵیان ھەبێت لێیان دەدەن.
بەرپرسی میحوەری شنگال ڕوونیشی کردەوە، داعش لە ناوچەکە زۆر لاواز بووە و وەکو جاران نەماون بە کۆمەڵ بێن؛ ئەوانەی لەوێشن زیاتر عەرەب و تورکمانی تەلەعفەری و، خەڵکی غەوارەنە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار