٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دارایی و بریکارەکەی، 'عەبادی'ـیان لە بڕیارە سەیرەکەی پاشگەز کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بە ھەوڵی وەزیری دارایی و بریکارەکەی نەبووایە سەرۆکوەزیران عێراق بەنیاز بوو بە بیانووی بێبنەما نیوەی ئەو پارەی ڕەوانە کراوە، ببڕێت، بەڵام زۆر ھەوڵیان داوە تا هەر ١٠%ـی لێ کەم کردووە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (ھیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرێمی کوردستان بەرێککەوتنی لەگەڵ بەغدا پابەندە، بەڵام بەغدا بەردەوام بیانوو دەگرێت و ئەمجارەش کاتێک ھات و پارە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت سەرۆکوەزیران بەنیاز بووە نیوەی ئەو پارەیە ببڕێت کە دیاری کرابوو ڕەوانە بکرێت، بەڵام بە ھەوڵی وەزیری دارایی و بریکارەکەی ب چ حاڵێک ڕازی بووە هەر ١٠%ـی لێ کەم بکاتەوە، ئەگەرنا نیوەی لەو پارەیە دەبڕی کە ڕەوانە کراوە."
(ھیڤا حاجی میرخان) گوتیشی، ئەو بەڵگانەی ئەوان باسیان لێوە دەکرد بۆ بڕینی نیوە بەشە پارەی ھەرێم ھیچ بنەمایەکی نەبووە و تەنھا بیانووگرتنە وعێراق نایەوێت پارە بۆ ھەرێم ڕەوانە بکات.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، لەو چوار مانگەی ئەمساڵ بەغدا تەنها ترلیۆنێک‌و٧٠٠ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە، کە مانگانە ناکاتە ٥٠٠ملیار دیناریش، لەکاتێکدا پێویست بوو زۆر لەوە زیاتر ڕەوانە بکرێت بۆ ھەرێمی کوردستان و، بەشی ھەرێم ئەوەندە نییە و، زۆر زیاترە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار