101 په‌رله‌مانتار ڕازینە زاخۆ بکرێتە پارێزگا

زاخۆ-KDP.info- (بەڵێ بۆ به‌پارێزگابوونى زاخۆ) ئه‌مه ئه‌و دروشمه‌یه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژیكه خه‌ڵكى زاخۆ و پشتیوانانى ئه‌و شاره به‌رزیان كردووەته‌وه، په‌رله‌مانتارێكى زاخۆیش له فراكسیۆنى زه‌ردى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند کە، 101 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئیمزایان بۆ پڕۆژە‌یاساى به‌پارێزگابوونى زاخۆ كردووه به دڵ و به گیان پشتیوانى داواى خه‌ڵكى زاخۆ ده‌بن.
(عه‌لى هالۆ) په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى زه‌ردى په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به پارێزگابوونى زاخۆ داوایه‌كى ڕه‌واى خه‌ڵكى زاخۆیه كه گه‌وره‌ترین قه‌زاى عێراق و باشوورى كوردستانه؛ ئێمه‌ش له‌سه‌ر داخوازى خه‌ڵكى خۆمان و (سه‌رۆكى هه‌رێم) كه له 2011 داواى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه زاخۆ بكرێت به پارێزگا، له په‌رله‌مانى كوردستانیش خویندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه بڕیاره‌كه كراوه بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش 101 ئیمزاى په‌رله‌مانتارانمان كۆ كردۆته‌وه تا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و ببێت به پارێزگا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش له دوایین جار قسه‌م كردووه كه لارییان نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زاخۆ ببێت به پارێزگا و هاوكارمان ده‌بن، بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌بێت به پێى ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌و پرسه چاره بكه‌ین ئیتر گه‌نجان و هاوڵاتیانى زاخۆش وه‌كو مافێكى ڕه‌واى خۆیان ده‌ستیان كردووه به بانگه‌شه‌ى به‌ڵێ بۆ به‌پارێزگابوونى زاخۆ ئێمه‌ش به دڵ و به گیان به هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتیوانین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان.
(عه‌لى هالۆ) گوتیشى، زاخۆ شارێكه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ى دانیشتووان و مه‌سه‌لەی ئابوورى و بازرگانى و پێگه‌ى سیاسى له‌به‌ر چاو بگیرێت ئه‌وا له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ڕاى من له دواى هه‌ڵه‌بجه شارى زاخۆ ده‌بێت یه‌كه‌م قه‌زا بێت بكریت به پارێزگا له‌به‌ر به‌رخودان و شه‌هیدان و، قاره‌مانەتیی ئه‌و شاره هه‌روه‌ها زاخۆ ده‌روازه‌ى سووریا و توركیا و، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى توركیاش بۆ ئه‌وروپایه و، گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ى گومركى تێدایه كه سه‌رچاوه‌ى داهات و خێروبێرى باشوورى كوردستان بووه، هه‌روه‌كچۆن زاخۆ له قه‌زا ئه‌و خێره‌ى هه‌بووه بۆ كوردستان و، له كاتى پارێزگاش ده‌بێته سه‌روه‌ریه‌كى زۆر گه‌وره‌تر بۆ هه‌رێمى كوردستان.
نه‌شوان به‌رزنجى




