كار بۆ پڕۆژە‌یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستی ده‌كرێت

هەولێر-بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له پەرلەمانى كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژە‌یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده بكرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و دواتر بكرێت به یاسا..گوتیشى به ده‌رچوونیشى پێمان وایه هاووڵاتیان سوودمه‌ند دەبن.
(د. شیرین حوسنى) بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له پەرلەمانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پڕۆژە‌یاساى بیمه‌ى ته‌ندروستى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه ئێستا ئێمه وه‌كو لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین وه خۆمان ئاماده‌ده‌كه‌ین بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى ئه‌و پرۆژه‌یاسایه .
ئه‌وبڕیارده‌ره‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له پەرلەمانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌م بیمه‌یه زۆر گرنگه و به پێویستمان زانى بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونیشى پێمان وایه هاووڵاتیان سوودمه‌ند ده‌بن و له‌ده‌ست پێكدا بۆ حكوومه‌ت بارێكى گران ده‌بێت، به‌ڵام دواتر هه‌ردوولا قازانج ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سیسته‌مى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان لاوازه بۆیه له ئێستادا ئاماده‌كارى بۆ ورك شۆپێك ده‌كه‌ین له 17ـى مانگى داهاتوو له‌سه‌ر بیمه‌ى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كار ده‌كه‌ن له بوارى ته‌ندروستى و ڕاى زیاتر وه‌رده‌گرین دواتر یش ڕاپۆرتى خۆمان ده‌نووسین و پێشكه‌ش به پەرلەمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و ببێت به یاسا.
(د. شیرین) زیاتر گوتیشى، بیمه‌ى ته‌ندروستى له زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتوو هه‌یه كه هى حكوومى و تایبه‌تیشه، به‌ڵام هى ئێمه حكوومییه و فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه به ئیلزامى، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین چۆنیه‌تى به‌شدار بوونى هاووڵاتیش له‌و بیمه‌یه هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هاووڵاتیان سوود مه‌ند بن له‌و بیمه‌یه له‌رووى ته‌ندروستیه‌وه.
له‌باره‌ى سووده‌كانى ئه‌م بیمه‌یه (شیرین حوسنى) گوتى، هاووڵاتی کە نه‌خۆش كه‌وت و نه‌یتوانى چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت ئه‌وا به‌م بیمه‌یه ده‌توانێت له نه‌خۆشخانه‌كان به‌و ڕه‌سیده‌ى هه‌یه‌تى بێ‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت به‌مه‌ش ئه‌ركى له ڕووى دارایى و ئابووریه‌وه سووك ده‌بێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




