٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

3600 خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی خەبات و كەڵەك باروبوو كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچکەی خەبات و شارەدێی كەڵەك سەر و پریاسکە (پارسیل)ێک خۆراكی بەسەر 3600 خێزانە ئاوارەی مووسڵ دابەش كرد.

ڕۆژی 12/5/2015 بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە مووسڵییەکان لە ناحیەی كەڵەك و قەزای خەبات، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستییەكانی بەسەردا دابەش كردن، لەو هەڵمەتەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری ڕێكخراوی جیهانیی خۆراک هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 700 خێزانە ئاوارەی مووسڵی و دەوروبەری لە ناحیەی كەڵەك، كە پێك هاتبوو لە برنج و زەیت و چەندین جۆری تری خۆراك.
هەر لە درێژەی گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ پەنابەرانی شاری مووسڵ و دەوروبەری، لە هەڵمەتی دووەمدا لە قەزای خەبات، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی (بارزانی) بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی، بە هەمان شێوە پارسێلی خۆراك و برنج و زەیت و خۆراكی جۆراوجۆری تریان بەسەر 2900 خێزانە ئاوارەدا دابەش كرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار