٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پیلانداڕێژەری گرتووخانەی خاڵس ئاشكرا بوو

سەرچاوە: KDP.info

خاڵس-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دیالە ئاشكرای كرد، بەپیێَ لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە تاوانەكەی زیندانی خاڵس لە دیالە، لە لایەن سەركردەیەكی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە سەرپەرشتی كراوە كە ئەو تیرۆریستە سزای لەسێدارەدانی هەبووە.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە (سادق حوسێنی) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە شەڕوپێكدادنی نێوان بەندكراوەكانی زیندانی خاڵس لەگەڵ پۆلیسی زیندانییەكە، سەركردەیەكی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە پیلانداڕێژەر و سەرپەرشتیی كردووە.
(حوسێنی) گوتیشی، ئەو تیرۆریستە سزای لە سێدارەدانی هەبووە.


هەینیی رابرد، ژمارەیەك لە بەندكراوەكانی بەندیخانەی پۆلیسی شارۆچكەی خاڵس لە سنووری پارێزگای دیالە، پاش ئەوەی بە رێككەوتن لەگەڵ چەند پۆلیسێكی بەندیخانەكە توانییان چەكیان دەست بكەوێت، لەگەڵ پۆلسییەكانی ناو بەندیخانەكە شەڕیان كرد و لەو شەڕەدا نزیكەی 30 بەندكراو و 20 پۆلیس و ئەفسەر كوژران و هەروەها زیاتر لە 30 بەندكراوی دیكەیش هەڵهاتن كە زۆربەیان بەپیێَ ماددەی تیرۆر داواكراون و تیرۆریستن.


كاراوان جاف

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار