18 ئێزدی لە ژێردەستی داعش رایان كرد و گەییشتنەوە ناو هێزی پێشمەرگە
__2015_04_18_h12m4s51__RM.jpg)
شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18 كوردی دیكەی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاریان بوو و گەییشتنەوە ناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەموویشیان سەلامەتن.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەیانیی ئەمڕۆ 18/4/2015، 18كوردی دیكەی ئێزدی كە لە ژن و منداڵ و بەتەمەن پێك هاتوون، لە تەلەعفەر لە دەست تیرۆریستانی داعش رایان كردووە و خۆیان گەیاندووەتە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنوونێ".
(دربۆ) گوتیشی: "ئەو 18 كەسە بە سەلامەتی گەییشتوونە شوێنی ئارام و لە ئێستادا رەوانەی پارێزگای دهۆك كراون".
بڵند ئیبراهیم




