٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكەی قیتار و چەمی حوزەیرییە و سەد ئەحمەد كۆنتڕۆڵ كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

داقووق-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە ‌و شارەدێیەكانی كەركووك لەناو جەرگەی شەڕەوە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەدا ناوچەكانی (سكەی قیتار و چەمی حوزەیرییە و سەد ئەحمەد) لە تیرۆریستانی داعش پاك كراونەتەوە و، شەڕێكی قورس درێژەی هەیە و تیرۆریستی زۆریش كوژراون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە ‌و شارەدێیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پۆلیسی شارۆچكە ‌و شارەدێیەكانی كەركووك دەستیان كرد بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ پاككردنەوە و وەدەرنانی تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەك لە سنووری قه‌زای داقووق و لە سەعات 8-ی بەیانییەوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەیش شەڕ بەردەوامە و ئەم شوێنانەی بۆمان دیاری كرابوون، سەركەوتووانە تیرۆریستانمان لێ وەدەرناون".

عەمید (سەرحەد) گوتیشی: "لە ئێستادا ناوچەكانی (سكەی قیتار و چەمی حوزەیرییە و سەد ئەحمەد) لە تیرۆریستانی داعش پاك كراونەتەوە و شەڕێكی قورس درێژەی هەیە و هێزەكانی پشتیوانی بۆردوومانێكی چڕی تیرۆریستان دەكەن".

دەشڵێت: "تیرۆریستان شپرزە و بێهێزن و ناتوانن خۆیان لە بەردەم ورەی پۆڵایینی پێشمەرگە قارەمانەكاندا بگرن و، هەموو سنووری داقووقیان لێ پاك دەكەینەوە؛ داعشیش كوژراوێكی زۆریان دوای خۆیان جێ هێشتووە و زیانی زۆر گەورەیان بەر كەوتووە".

جێگری بەرپرسی لیوای نۆی هێزی پێشمەرگە عەقید روكن (تاهیر زاهیر ئەحمەد)یش بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''پێنجی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكەی هاوپەیمانان و تۆپخانەكانی هێزی پێشمەرگە دەستیان كرد بە بۆردوومانكردنی دێیەكانی (حوزەیرییە و عەتشانە و مورە)، دواتر هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكیان بەرپا كرد و چەند ناوچەیەك كۆنتڕۆڵ كراون و شەڕیش بەردەوامە.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار