٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هاوكاریی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.. ئەمەریكا سەركۆنەی كردەوە تیرۆریستییەكەی هەولێری كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا-KDP.info-  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا (ماری هارف) كردە تیرۆریستییەكەی بەردەم كۆنسووڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری هەولێر كە بە هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی، سەركۆنە كرد.

(هارف) لە بەیاننامەكەدا سەرەخۆشیی لە كەسوكاری قوربانیان كرد و هیوای زووچاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست.

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە کە، هیچ كارمەندێكی كۆنسووڵخانەكەیان زیانی بەر نەكەوتووە، "خۆشحاڵ بووین لە بەرانبەر هەوڵەكانی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كە بە خێرایی كۆنتڕۆڵی رەوشەكەیان كردووە".

(هارف) لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئاماژەی داوە، لێكۆڵینەوەی بەرپرسان بۆ زانینی چۆنیەتیی روودانی تەقینەوەكە بەردەوامە.
دەشڵێت، ئەو كردە تیرۆریستییە ئەوە دەگەیەنێت كە داعش بەرەو بێهێزبوون دەڕوات. بە ئامانجی بێهێزكردن و لەناوبردنی یەكجارەكیی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیش، ئەمەریكا هاوكاریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات و بەردەوامیش دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار