٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 21 جار مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.info-  بە گوێرەی بەیاننامەیەكی سەربازی، هێزی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی توانیویانە سەركەوتووانە 21 جار مۆڵگەكانی داعش بپێكن و زەرەر و زیانێكی زۆریان پێ بگەیەنن.

ماڵپەڕی "ڕۆیتەرز" بڵاوی کردووەتەوە، وڵاتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانی 21 جار مۆڵگەكانی داعشیان لە عێراق و سووریا كردووەتە ئامانج كە بە گوێرەی لێدوانی سەركردەكانی هێزی هاوبەشییش، هەڵمەتەكە لە ڕۆژی هەینیدا بەرپا كراوە.
 
ئەو لێدانانەیش 13 دانەیان لە عێراق بوون كە 2 لە نزیك روماددی بوونەتە هۆی تێكشكاندنی چەكی قورسی داعش و ئۆتۆمبێل و حەفارە. لێدانەكانی دیكەیش نزیك مووسڵ و فەللوجە و شنگال و نێوان شارەكانی دیكە بوون.
بە گوێرەی بەیاننامەكە هەرچی لێدانەكانی سووریایە لە حەسەكە و كۆبانی بوون كە بوونەتە هۆی داڕمانی چەندین شوێنی داعش و تێكشكاندنی ئۆتۆمبێلەكانیان.

و: خەسرەو حەمەڕەشید

هەواڵی پەیوەندیدار